2.5.2008
هێشتا هه‌ر سه‌رتامه نه‌وه‌ک بزانیت من چی م‌و چی نیم، نازانی چۆن تێم بگه‌یت وه‌ک من نازانم چۆن تێت بگه‌یێنم ته‌نها بزانه حالم حاڵی ئینسانێکه په‌شیمانه له به‌دنیا هاتنی، په‌شیمانه له درووست بوونی، په‌شیمانه له ژیانی ... له بوونی له سه‌ربه‌ستی ... له ئازادی
درێژه‌ی باسه‌که
کۆمینته کان1 |
14.1.2008
له منداڵیه له هه‌ندێک شت سه‌ر ده‌ر ده‌که‌م، هاوینان له قوتابخانه پشوو دان بوو، زۆربه‌ی ئیشه‌کانی منیش هاوینان بوو، ورده‌واڵه فروشی، بۆیاخ کردن، ئاسکریم فروشتن، فیته‌ری، باخه‌وانی و....
تا ساڵی یه‌که‌می زانکۆ، تۆ زێکوه‌زعه که نه‌ده‌گوزه‌را، منیش قوتابی و ماڵیشه‌وه زۆربه‌ی جار هه‌ر له بیر یان ده‌چوو من له غوربه‌ت پاره‌ێکم ئه‌وێ... هه‌ر بۆیه دوای خوێندنم یان هاوکات ئیشێکم ئه‌دۆزیه‌وه و خه‌رجێکی گیفانم پێ ده‌ر ده هێنا.
بیرمه ساڵه‌کان 1378(1999) له ئێران تازه ئینتێر نێت جێی خۆی کردبووه‌وه و من ساڵی یه‌که‌می زانکۆم بوو. له‌م لاو له‌ولا تۆزێک به ئینتێرنێت فێر بووم، له ئێران زۆر ئینتێر نێت گران بوو سه‌عاتێک نزیکه‌ی 3 دۆلار ... منیش قوتابی ئیلکترونیک بووم(، که‌چی بێ پاره‌یی نه‌ی ئه‌هێشت PCیێکیش بکڕم هه‌ر بۆیه‌زانکۆیشم ته‌واو کرد، کۆمپانیام ڕێخست ئوجار توانیم پی سیێک بکڕم...).
درێژه‌ی باسه‌که
کۆمینته کان0 |
25.6.2007
هیلاکی ڕه‌نجێکم که ڕه‌نجی من نییه
دانیشتووی خاکێکم که خاکی من نییه
ناسراوی ناوێکم که ناوی من نییه
گریاوی ژانێکم که ژانی من نییه...
درێژه‌ی باسه‌که
کۆمینته کان3 |
23.4.2007
ئاڵاکەتان نافرۆشن؟؟ ... پێویستانه؟ من دوێنێ لە موڵکەکەتەن گەڕامەوە... مەبەستم بەشی هەردوو پاشاکەیە... تۆ بڵێی کوردستان بە کوردەکانیەوە موڵکی کێیە؟
هەر کات بیر لە سەربەستی نەتەوەم دەکەم، تووڕە دەبم و تف لە بنە و بنچینەتان دەکەم ئەی بنەماڵەکانی...
درێژه‌ی باسه‌که
کۆمینته کان0 |