له منداڵیه له هه‌ندێک شت سه‌ر ده‌ر ده‌که‌م، هاوینان له قوتابخانه پشوو دان بوو، زۆربه‌ی ئیشه‌کانی منیش هاوینان بوو، ورده‌واڵه فروشی، بۆیاخ کردن، ئاسکریم فروشتن، فیته‌ری، باخه‌وانی و....
تا ساڵی یه‌که‌می زانکۆ، تۆ زێکوه‌زعه که نه‌ده‌گوزه‌را، منیش قوتابی و ماڵیشه‌وه زۆربه‌ی جار هه‌ر له بیر یان ده‌چوو من له غوربه‌ت پاره‌ێکم ئه‌وێ... هه‌ر بۆیه دوای خوێندنم یان هاوکات ئیشێکم ئه‌دۆزیه‌وه و خه‌رجێکی گیفانم پێ ده‌ر ده هێنا.
بیرمه ساڵه‌کان 1378(1999) له ئێران تازه ئینتێر نێت جێی خۆی کردبووه‌وه و من ساڵی یه‌که‌می زانکۆم بوو. له‌م لاو له‌ولا تۆزێک به ئینتێرنێت فێر بووم، له ئێران زۆر ئینتێر نێت گران بوو سه‌عاتێک نزیکه‌ی 3 دۆلار ... منیش قوتابی ئیلکترونیک بووم(، که‌چی بێ پاره‌یی نه‌ی ئه‌هێشت PCیێکیش بکڕم هه‌ر بۆیه‌زانکۆیشم ته‌واو کرد، کۆمپانیام ڕێخست ئوجار توانیم پی سیێک بکڕم...).
..هه‌ر ئه‌و ساڵانه ، ڕۆژیێکیان زۆر به‌نیازی ئینتێر نێت بووم پاره‌شم زۆر که‌م بوو وه‌بزانم 400 تمه‌ن (0.5 $) پی سی شم نه‌بوو، تازه ده‌بوو فلۆپی دیسکێکیش بۆ پرۆژه‌ی زانکۆ بکڕم، شوێنه‌که‌شم تا زانکۆ هه‌ر 400 تمون کرێی تاکسی بوو. به‌هه‌ر حاڵ 250 تمه‌ن له 400 تمه‌نه‌که‌م دا به فلۆپی دیسکتێک و من مامه‌وه 150 تمه‌ن(0.19 $) پاره‌که به‌شی کرێ تاکسی نه‌ده‌کرد هه‌ر بۆیه نزیک 3 کاتژمێر زووتر بۆ زانکۆ به‌ڕێ کوتم، زووتر ناوبانگی کۆفینێتێکی باشی تارانم بیستبوو، له‌سه‌ر ڕێگه‌که‌مه‌وه به‌ره‌و ئه‌وێ سه‌ردانێکم کرد... به‌و پاره‌یه‌ی من ته‌نها ماوه‌ی 3 ده‌قه ده‌متانی ئه‌نتێر نێت به‌کار بێنم، خه‌تی ئه‌و ساڵانه‌ش زۆر خاو بوو. ئه‌وه‌ی ئێسته له‌مێشکی تۆیه گه‌یشته مێشکی من! گووتم به‌م سێ ده‌قه ته‌نها یه‌ک کار ئه‌تانم بکه‌م ئه‌وه‌ش دزینی پاسسڤۆرده‌کانی سێرڤێرو کانێک شنه‌کانه!!! به‌داخه‌وه به‌و نیازه چوومه کۆفی نێت‌و فلۆپی دیسکێه‌که‌م دانا‌و فلۆپی دڕایڤه‌که‌و ئه‌وه‌ی له تواناما بوو به خێرایی نزیکه‌ی 6 یان 7 په‌سڤۆردی ئه‌نتێرنتم وه‌ده‌ست هێنا، کاته که‌م زۆر که‌م بوو نه‌م پرێژایه سه‌ر شتی ته‌ر!!! دیسکێته‌که‌م ده‌ر هێناو به کابرا وتم کاره‌که‌م ته‌او بوو کابراش به سه‌ر سووڕ مانه‌وه وتی" 150 تومان عه‌زیز"! منیش پاره‌که‌م پێدا و خێرا به‌ره‌و زانکۆ! نزیکه‌ی 30 ده‌قه زووتر گه‌یشتمه زانکۆ بۆ یه یه‌ک ڕاست به‌ره‌و هۆڵی کۆمپیۆتر نه‌وه‌ستام!( ئه‌و کاته‌ی ئێمه ئینتێر نێت و هه‌ر به‌کار هێنانی هۆڵی کۆمپیۆ تریش و کار کردن له قوتابیان قه‌ده‌غه بوو، ته‌نها مه‌گه‌ر ئیجازه‌ی به‌رپرسی گروپه‌که‌ت به‌ده‌سته‌وه بوایه... ) ئۆپێراتۆری هۆڵی کامپیهۆتێرم دۆزیه‌وه و گوتم کاکه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ئه‌ک مانگ یا زۆر تر ئه‌کۆنتێکی ئینتێرنێتت به خۆڕای بده‌مێ ئیزن ئه‌ده‌ی ئه‌م نیو سه‌عاته ئیشێکم هه‌که به پیسیه‌کانت بکه‌م، کابرایش له خوائه‌یه‌ویست بۆ یه یه‌کێک له ئه‌کاونته‌کانم به ئه‌ودا و ئیشه‌که‌مم جێ به جێ کرد!
خوای لێ ڕازی ئه‌و کۆ فینکته، ئه‌وساڵ من به بۆنه‌ی ئیشی تره‌وه زۆر به‌ی که‌لاسه‌کان نه‌ده‌چووم و ئیشم ده‌کرد بۆیه به هه‌ر کام له مامۆستاکان ئه‌کاونتیکی خۆڕای ئه‌و برا به‌ڕێزه‌م دابوو!!! ئیتر ئه‌وانیش کاریان به کاری منه‌وه نه‌بوو هه‌ر بۆیه بوون و نوبوونم زۆر مه‌سه‌له نه‌بوو له زانکۆ!!
تێبینیین: تکایه ئه‌وکاره‌ی من کاتی زانکۆ و بێ پاره‌یی بوو! لیم مه‌گرن :(