تارانی و ئێرانی!!! ... دیاری نهکراو
لە شوێنێکی تاراناوە بۆ شوێنێکی تر بلیتێکی باس دەکڕم و سوار دەبم، هەوڵ ئەدەم بچمە پێشەوە دوای بۆ دابەزین تووشی کێشە نەبم! کابرایێکی فارس لە ژوورتری باسەکەوە ڕاست ئەبێتەوە بە دەنگی بەرز زمانێکی ناشرین ئەوەی لە دەمی دەرهات بەو خەڵکەو تارانی گوت، هەر زۆر زۆر قسەی ناشرینی گوت!!! وابوو قسەکانی دایلە دڵی من لەوانە بوو هەڵسم و بڵیم کاکە دانیشە هەرا هەرای چیتە ، کابرایێکی ڕەش تاڵ (لە زەلامێکی تێ گەیشتوو دەچێت) لای دەستی منەوە دانیشتبوو دەستی گرتم و گوتی کاکە لە صەدا نەوەدی ئێران ڕەوانین و کەمیان هەیە ئێستە ئەو ڕۆژ ڕەشە خۆی خستوەتە دەرەوە کارت چیە!!!